مەسعود بارزانی: حەشد بە سەرپەرشتی ئێران و بە دەبابەی ئەمریکی هێرشیان کردە سەرمان
3 کاتژمێر پێش ئێستا
85 جار خوێنراوەتەوە
مەسعود بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عەرەبی شەمس کە بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە کاتژمێر ٩ ی شەو بەکاتی هەولێر بڵاوبکرێتەوە چەند زانیارییەکی ئاشکرا کرد.
مەسعود بارزانی دەڵێت بەغدا و دەسەڵاتەکانی چەندین ڕێگایان بۆ کۆتایی هێنان بە هەرێمی کوردستان گرتە بەر بەڵام گەلی کوردستان بە ئیرادەیەکی بەهێزو خۆڕاگری توانی پلانەکان شکست پێ بهێنیت و وتی گەلی کوردستان هیچکات ناڕوخێت.
مەسعود بارزانی وتیشی داوای هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان و چەسپاندنی دەستوور دەکەین و شتی زیادەمان داوا نەکردووە.
بارزانی لەو چاوپێکەوتنەدا کە بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر ٩ بڵاوبێتەوە رایگەیاند گروپەکانی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر کوردستان بە سەرپەرشتی و چاودێری ئێران و بە دەبابەو زرێپۆشی ئەمریکی بەڵام ئەمریکا بێدەنگی هەڵبژارد و لەوبارەیەوە هیچی نەوت و جوڵەی نەکرد و هاوکاری نەکردین.
جەختیشکیردەوە ئێمە بە پشتیوانی خودا و بوونی هێزەکانی پێشمەرگە و ئیرادەی بەرزی گەلی کوردستان توانیمان خۆڕاگر و بەرەنگاریان ببینەوە.
لەبارەی کەرکوکیشەوە مەسعود بارزانی وتی ئاساییکردنەوە و ئامار و ریفراندۆم یەکلایی کردۆتەوە..
درێژەی چاوپێکەتنەکە ئەمشەو بڵاودەکرێتەوە کە چاوەڕوان دەکرێت زانیاری نوێ لەبارەی هەڵبژاردنی عێراق و دادگای فیدراڵی و دۆخی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بکات.
|