له‌باره‌ی به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كان سودانی هۆشداری ده‌دات
2 کاتژمێر پێش ئێستا
20 جار خوێنراوەتەوە
محه‌مه‌د شیاع سودانی هۆشداریی به عێراقییه‌كاندا له كاردانه‌وه‌كانی خۆبه‌دورگرتن و به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كه بڕیاره مانگی یانزەی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له وتارێكدا له ئاهه‌نگه‌كانی ڕۆژی جیهانی دیموكراسیدا كه له به‌غدا به‌ڕێوه‌چو ڕایگه‌یاند، "هه‌ڵبژاردن میكانیزمی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رده‌وامبونی به‌رنامه‌ی دیموكراسی له ڕێگه‌ی جێبهجێكردنیانهوه و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ڵبژاردنه‌كان له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێن، به پاراستن و سه‌رپه‌رشتی ده‌وڵه‌تی عێراق، ده‌شڵێت، "پشتیوانی ته‌واومان پێشكه‌ش به كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شه‌شه‌م له عێراق، ڕێگه ناده‌ین هیچ كه‌سێك ئه‌م پرۆسه‌یه په‌كبخات.
سودانی باسی له‌وه‌شكردوه، "ئێمه پێمانوایه یه‌ك ده‌نگی ئه‌مانه‌ته و هاوڵاتی له پشتیه‌وه وه‌ستاوه، وازهێنان له‌م ئه‌ركه به واتای بونی به‌دیلێكی خراپه له‌گه‌ڵ پڕۆژه گه‌نده‌ڵه‌كانی كه تێیدا به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی له پێش به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مانه‌وه بێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە بە هۆی فشارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر عێراق و ئەگەری وەشاندنی گورزی سەربازی لە گرووۆەکانی حەشدی شەعبی و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە جۆرێک لە دوودڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە و گۆڕانکارییەکان بریار دەدەن.
|