هۆشیار زێباری هۆشداری دەدات و هێرشێکی توند دەکاتە سەر سوودانی

9   کاتژمێر پێش ئێستا  62 جار خوێنراوەتەوە

هۆشیار زێباری، رایدەگەیەنێت، حكومەتی محەمەد شیاع سودانی نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ موچەخۆرانی کوردستان دەکات، دەشڵێت، "دۆخی عێراق لە لێواری تەقینەوەدایە و مانگی داهاتو روبەڕوبونەوەكان لە ناوچەكە سەرهەڵدەدەنەوە.

هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دەرەوەی عێراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەكەناڵی سۆمەریەی عێراقی ڕاگەیاند، ئەو درۆنانەی هێرشیان كردە سەر هەرێمی کوردستان، لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبییەوە ئاڕاستە کراون، لە دەشتی نەینەوا و ناوچەی ڕەشادی کەرکوک و چەند ناوچەیەکی دیکەش.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو گروپانە، بارەگاکانیان لە تەنیشت بارەگاکانی سوپای عێراقەوەیە لە ناوچەی سەوزی بەغدا

هۆشیار زێباری لەبارەی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا باسی لەوەكرد، حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی، بەشێوەیەکی نامرۆڤانە مامەڵەی لەگەڵ فەرمانبەرانی هەرێمدا کردووە، جەختیشیکردەوە جارێكی دیكە چەکی سپی نادەینەوە دەست سودانی، چونکە ئەوە پرسێکی قورسە، بەڵێنی خولی دوەمی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی پێنادەینەوە.

سەبارەت بە بەڕێوەچونی هەڵبژاردنیش لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، هۆشیار زێباری دەڵێت، "من فاڵچی نیم، بەڵام دەبینین لێكەوتەكانی شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران کۆتایی نەهاتووە و ئەوەی لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەكەدا رودەدات، بەرەو ئەو خوێندەوەیەمان دەبات كە مانگی ئەیلولی داهاتوو روبەڕوبونەوەكان جارێكی دیكە سەرهەڵدەدەنەوە، ئەوەش رەنگە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبێت.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە