عێراق وەڵامی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم دەداتەوە
7 کاتژمێر پێش ئێستا
402 جار خوێنراوەتەوە
حکومەتی عێراق وەڵامێکی توندی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دەداتەوەو دەڵێت تۆمەتەکانی هەرێم لەبارەی ئەوەی حەشدی شەعبی لە پشت هەڵدانی درۆنەکانی سەر هەولێر بووبێت رەت دەکەینەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
ئەو تۆمەتە ڕەت دەکەینەوە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق"ـەوە دژ بە دامەزراوەیەکی ئەمنی فەرمی عێراق دەرچووە و لە ژێر هیچ بیانوویەک قبوڵ ناکرێت، بەتایبەتی لەگەڵ نەبوونی هیچ بەڵگەیەک دەرچووە، و ئەگەر بوونی هەیە ئەوە داوا دەکەین بخرێتە بەردەم دەزگا فەرمییەکانی حکومەت.
حکوومەتی فیدراڵ بە دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە زیاتر لە بۆنەیەکدا دووپاتی کردەوە کە لەسەر حیسابی ڕۆڵەکانی عێراقێکی یەکگرتوو و ئاسایشیان سازش ناکات، هەروەها درێغی ناکات لە گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر هەر لایەنێک کە هەوڵی تێکدانی سەقامگیری یان تێکدانی ئاسایش لە سەرانسەری عێراق بدات.
ئاستەنگەکانی ئێستا پێویستی بە هاوکاری و هەماهەنگی هەیە لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە، نەک پەنا بردن بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە ڕاپۆرت و بەیاننامە، ئەمەش دەرفەت دەدات بەو کەسانەی کە چاوەڕوانی ئەوەن، سوکایەتی بەو دامەزراوانەی عێراق بکەن کە ئاسایشی عێراق دەپارێزن و بەرگری لێ دەکەن، هەروەها ئەمەش پاساو بۆ دوژمنان دێنێتەوە بۆ تێکدانی سەقامگیری عێراق.
سەباح نوعمان
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان
5ی تەمموزی 2025
|