ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی نوێی عێراق ملیۆنێک و ٨٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاند
3 کاتژمێر پێش ئێستا
111 جار خوێنراوەتەوە
کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی نوێ ملیۆنێک و ٨٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووە، دەشڵێت: تا رێژه‌ی هاوپه‌یمانی و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا زیاتر بێت، دڵنیاكه‌ره‌وه‌تر ده‌بێت و كاره‌كانی كۆمسیۆن ئاسانتر ده‌بێت.
عیماد جه‌میل، سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگەیاند، ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی نوێ ملیۆنێک و ٨٥ هه‌زاری تێپه‌ڕاندووە، سودی سه‌ره‌كی پڕۆسه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی سه‌دی و ده‌ستپێكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو ئه‌وه‌یه كه كۆمسیۆن نزیكه‌ی ملیۆنێك و ٨٥٠ هه‌زار ده‌نگده‌ری نوێی به‌ده‌ستهێناوه و هیواداره ئه‌و ژماره‌یه تاوه‌كو ١٥ـی حوزەیران ٢ ملیۆن زیاتر بێت.
ئاماژەى بەوەشکردوە، ئه‌م ژماره‌یه، له‌م ماوه‌یه‌دا له هیچ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوودا و له ساڵی ٢٠٠٥ـەوە تا ئێستا تۆمار نه‌كراوه و به‌رزترین ئاسته له‌ماوه‌ی ٢٠ ساڵی رابردوودا.
سه‌رۆكی تیمی راگه‌یاندنی كۆمسیۆن باسی لەوەشکرد، پڕۆسه‌ی تۆماركردنی هاوپه‌یمانییه‌كان به‌باشی به‌ره‌وپێشچووه و زیادبوونی رێژه‌ی هاوپه‌یمانییه‌كانیان هه‌یه، تا رێژه‌ی هاوپه‌یمانی و به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا زیاتر بێت، دڵنیاكه‌ره‌وه‌تر ده‌بێت و كاره‌كانی كۆمسیۆن ئاسانتر ده‌بێت.
تەنها پێنج رۆژ ماوە بۆ دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری و لە رۆژانی جەژنیشدا بنکەکان کراوەدەبن و بەردەوام دەبن لە نوێکردنەوەی بایۆمێتری هاوڵاتییان.
بڕیارە ١١ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانى عێراق بەڕێوە بچێت، لە ئێستاوە ململانێی توند لەنێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانى عێراق دەستیێکردوە.
|