هاوپەیمانێتیی نێوان لایەنەکان بەفەڕمی شکستی هێناو نەتوانرا پێکبهێنریت
13 کاتژمێر پێش ئێستا
196 جار خوێنراوەتەوە
دەرگای تۆماركردنی حزب و هاوپەیمانێتی داخرا، لە هەرێمی كوردستان هیچ هاوپەیمانێتییەك تۆمار نەكرا.
هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان گفتوگۆیان كرد لەسەر هاوپەیمانێتی و لیستی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بەڵام سەركەوتوونەبوون.
هەریەك لە ( نەوەی نوێ، كۆمەڵ، یەكگرتوو، هەڵوێست، بەرەی گەل، د. یوسف و پەیوەندی ئیسلامی کوردستان) چەندین كۆبوونەوەیان كرد بەڵام نەیان توانی بگەنە رێككەوتن بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانێتی.
بەپێی زانیارییەکانی ٧ڕۆژ بە جیاش هەر یەکەلە لە هەڵوێست و کۆمەڵ هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانییان دا بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام.
یەکگرتوو و نەوەی نوێ جارێکی کە هەولیاندا پێکەوە هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی عێراق بکەن بەڵام ئەوانیش نەیانتوانی رێککەوتن بکەن و شکستیان هێنا.
لە كۆمسیۆن (343) حزب تۆماركراوە.
116 حزب ئارەزوویان نیشانداوە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن
20 هاوپەیمانێتی تۆماركراوە
بریارە مانگی ١١ ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بکرێت.
|