مێسی بە دوو ئاسیست مەیامیی کردە پاڵەوان

10   کاتژمێر پێش ئێستا  46 جار خوێنراوەتەوە

یانەی ئینتەرمەیامی نازناوی جامی خولی ئەمریکای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یانەی ڤانکۆڤەری بردەوە و دوو یاریزانی یانەکەش دوایین یاریی خۆیان ئەنجامدا.
 
دوای 8 خولەک یارییکردن ئێدیر ئۆکامپۆ بە هەڵە گۆڵێکی بۆ ئینتەرمەیامی لە دژی تیپەکەی تۆمارکرد و خاوەن یاریگە لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا پێشکەوت.
 
لە نیوەی دووەمدا هێرشەکانی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکدی بەردەوامبن، لە خولەکی 60 عەلی ئەحمەد ئەنجامەکەی بۆ ڤانکۆڤەر یەکسانکردەوە.
 
دوای دوو خولەک ڤانکۆڤەر نزیکبوو گۆڵی دووەم بکات، بەڵام لە بەختی ئەوان سێجار تۆپ بەر ستوون کەوت.
 
لە خولەکی 71 مێسی ئاسیستی کرد و رۆدریگۆ دی پاوڵ گۆڵی دووەمی بۆ ئینتەرمەیامی تۆمارکرد.
 
دوو خولەک بەر لە تەواوبوونی کاتی ئاسایی یارییەکە، مێسی ئاسیستێکی جوانی کرد، تادیۆ ئالێندی گۆڵی سێیەم و یەکلاکردنەوەی یارییەکەی تۆمارکرد، ئینتەرمەیامی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بووە پاڵەوانی جامی خولی ئەمریکا.
 
ئەم یارییە دوایین یاریی ئینتەرمەیامی بوو لە یاریگەی چەیس  و وەرزی داهاتوو دەچێتە یاریگەی مەیامی فریدەم پارک.
 
ئەم دوایین یاریی سێرخیۆ بوسکێس و خۆردی ئەلبا بوو و هەردوو یاریزانەکە بەیەکجاری واز لە یارییکردن دەهێنن.
 
مێسی سێیەم نازناوی بەدرێسی ئینتەرمەیامییەوە بردەوە و ژمارەی نازناوەکانی لە کاروانی یارییکردنیدا گەیاندە 48 نازناو.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە