کام رەنگەی توو باشترە بۆ تەندروستی؟
10 کاتژمێر پێش ئێستا
215 جار خوێنراوەتەوە
توو یه‌کێکه له میوه‌کانی وه‌رزی به‌هار و سه‌ره‌تای هاوین که پزیشکه پسپۆڕه‌کان کۆکن له سه‌ر سوودە تەندروستییەکانی.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بڵاوکراوەیەکیدا ئاماژە بە دیارترین سوودەکانی توو دە‌کات، بەم شێوەیە:
١. پاراستنی ته‌ندروستی دڵ و خۆپاراستن له نه‌خۆشیەکانی دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
٢. یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ ده‌دات له خوێندا.
٣. ڕێگری کردن له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه چونکه ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندین مادده دژه ئۆکسانه‌کان و کۆئه‌ندامی به‌رگری جەستە به‌هێز ده‌کات.
٤. یارمه‌تی دابه‌زینی فشاری خوێن دەدات.
٥. بۆ خانمانی دووگیان و کۆرپه‌له‌کەی زۆر بەسوودە، ڕێگری ده‌کات له تووش بوون به هه‌وکردن ، ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین و کانزا و مادده خۆراکیه جیاوازه‌کانی تر ، هه‌روه‌ها ڕێگری دە‌کات له مناڵ له‌بارچوون.
٦. چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م خوێنی.
٧. پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین.
٨. به‌هێزکردنی خانه‌کانی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون بە زەهایمەر.
٩. چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات و قه‌بزی.
١٠. پاراستنی جەستە له هه‌وکردن به تایبه‌ت هه‌وکردنی گورچیله و میزه‌ڵدان و نه‌خۆشی ڕۆماتیزمی جومگه‌کان.
١١. به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
١٢. پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌شبوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه.
جێگەی باسە هەموو جۆرەکانی توو هەمان سوودی تەندروستییان هەیە بەڵام هه‌ر ڕه‌نگێک سوودی زیاتری هه‌یه بۆ نموونه:
- تووی سپی: یارمه‌تی دابه‌زینی تا ده‌دات له‌گه‌ڵ یارمه‌تی چاره‌کردنی دڵه‌کزێ و ئازاری گه‌دده و کێشه‌کانی جگه‌ر.
- تووی سوور: وزه‌ی که‌م تێدایه یارمەتیدەرە لە کاتی ڕێجیم و دابه‌زینی کێشدا.
- تووی ڕه‌ش: ڕێگری کردن له خۆێنبه‌ربوونی پووک و که‌م خوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن، به‌ڵام زۆر گرنگه ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌رمانی دژی مه‌ینی خوێن وه‌رئه‌گرن دژی جه‌ڵته پێویسته ڕه‌نگه‌کانی دیکەی بخۆن.
|