جەستەی كەسێكی ئاسایی ڕۆژانە پێویستی چەند خوێ هەیە؟
6 کاتژمێر پێش ئێستا
46 جار خوێنراوەتەوە
ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ڕۆژانە پێشنیاری خواردنی پێنج گرام خوێ دەکات بۆ کەسێکی ئاسایی، کە دەکاتە یەك کەوچکی چا و زیاد خواردنی خوێ لەو ڕێژەیە دەکرێت ببێتە هۆی چەندین نەخۆشی.
نەخۆشخانەی ژیان لەبارەی ئەوەی جەستەی كەسێكی ئاسایی ڕۆژانە پێویستی بە بڕی چەندێك خوێ هەیە نوسینێکی بڵاوكردەوە:-
ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ڕۆژانە پێشنیاری خواردنی پێنج گرام خوێ دەکات بۆ کەسێکی ئاسایی، کە دەکاتە یەك کەوچکی چا.
زیاد خواردنی خوێ لەو ڕێژەیە دەکرێت ببێتە هۆی چەندین نەخۆشی لەوانەش:-
یەكەم- بەرزی پەستانی خوێن
دووەم- نەخۆشیەکانی دڵ و جەڵدە
سێیەم- زیان گەیاندن بە گورچیلە
چوارەم- ئێسکە نەرمە
پێنجەم- ئاوسان
شەشەم- شێرپەنجەی کۆڵۆن
حەوتەم- قەڵەوی
|