" عێراق هێزە شەڕکەرەکان لە شەقامەکان دەکشێنینەوە"

55   خولەک پێش ئێستا  112 جار خوێنراوەتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاری دا بە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان لە شەقامەکاندا و رادەستکردنی ئاسایشی شارەکان بە پۆلیسی فریاکەوتن و هاتووچۆ دەشڵێت "لە دۆسیەی گەندەڵیدا هیچ کەسێک پارێزراو نابێت."

یاسر مالیکی، وەزیری ناوخۆی عێراق، رایگەیاند "دەبێت تەواوی هێزە شەڕکەرەکان لە شەقامەکاندا بکشێندرێنەوە و بگوازرێنەوە بۆ فەوجە شەڕکەرەکان، تەنیا پۆلیسی فریاکەوتن و هاتووچۆ لەنێو شارەکاندا بمێننەوە."

وەزیری ناوخۆی عێراق وتیشی "پێویستە بنکەکانی پۆلیس ببنە شوێنی خزمەتگوزاری و هاوکاریکردنی خەڵک تاوەکو هاووڵاتییان متمانەیان بە دامەزراوە ئەمنییەکان هەبێت."

یاسر مالیکی هۆشدارییەکی تووندی دا لەبارەی گەندەڵی و جەختیکردەوە: "هەر کەسێک وابیربکاتەوە کە وەزارەت چاوپۆشی لە گەندەڵی دەکات، لەنێو خەیاڵدایە. لێپرسینەوە کەسانی نزیک لە خۆمان دەگرێتەوە پێش ئەوەی بگاتە کەسانی دوور؛ هیچ کەسێک لە سزادان رزگاری نابێت."

وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد "گەندەڵی دامەزراوە ئەمنییەکانی ماندوو کردووە و ئێستا کاتی ئەوە هاتووە بە جددی و بە کردار کۆتایی پێبهێنرێت.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە