پۆلیسی هەولێر: تۆمەتبارێک لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

1     کاتژمێر پێش ئێستا  58 جار خوێنراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، تۆمەتبارێک کە بەپێی یاسای تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکرابوو، لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "تۆمەتبار (ئاسۆ مەجید قادر) لەدایکبووی ساڵی 1977، کە پیشەی پێشمەرگە بووە لە یەکەی پاسەوانیی سەر بە هێزەکانی زێرەڤانی، لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە."

بەپێی راگەیێندراوەکەی پۆلیس، ئەو تۆمەتبارە بەپێی ماددەی یەکەم لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 (تایبەت بە تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان) فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو، لە رێککەوتی 2ی نیسانی 2026 لەلایەن تیمەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرابوو.

سەبارەت بە کات و شێوازی گیانلەدەستدانەکەی، پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە: "ناوبراو لە کاژێر 12:20ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 5ی حوزەیران، لەناو گرتووخانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. تیمەکانی نەهێشتنی بەڵگە و تاوان، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و راپۆرتی پزیشکی دادوەری، بەپشت بەستن بە بەڵگەی سەلمێنراو، ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە ناوبراو خۆی کوشتووە."


   ئەمانەش بخوێنەرەوە