تەندروستی سلێمانی تیمەکانی خستە ئامادەباشییەوە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  133 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، بۆ ڕۆژانی جەژن، سەرجەم نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکانیان وە سەنتەرەكانی چارەسەری شێرپەنجە و شوشتنی گورچیلە و تیمەكانی چاودێری تەندروستی لە کاردا دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی باسی لەوەشکردووە، لە ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان سەرجەم نەخۆشخانە و فریاکەوتنەکانیان سەنتەرەكانی چارەسەری شێرپەنجە و شوشتنی گورچیلە و تیمەكانی چاودێری تەندروستی بەردەوام دەبن لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری بە شێوەی ئێشكگریی.

دەشڵێت: هاوكات تیمە تەندروستیەكان لە ڕۆژانی پێش جەژن و ڕۆژانی جەژن لەناو بازاڕەكان و شوێنە گەشتیارییەكان و سەیرانگاكان و ناوچە جیاجیاكان جێگیر دەبن و ئامادەییان دەبێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشكەشی هاووڵاتییان بكەن و بەهانایانەوە بچن.

هاووڵاتییان دەتوانن لەكاتی پێویست و هەر ڕووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی بە سەنتەری فریاكەوتنی خێرای تەندروستی ژمارە 122 یاخود ژمارە مۆبایلی (07701949090-07701949191) بكەن بۆ ئەوەی تیمەكانی تەندروستی بەهانایانەوە بچن.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە