مەسعود بارزانی و سەڵاحەدین بەهائەدین لەبارەی دۆخی هەرێم کۆبوونەوە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
17 جار خوێنراوەتەوە
مەسعود بارزانی و ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو کۆبوونەوە. لە دیدارەکەدا رۆشنایی خرایە سەر دۆخی ناوخۆ و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان.
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد. بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی سیاسیی ناوچەکە و عێراق ئاڵوگۆڕ کراوە.
راگەیێندراوی بارەگای بارزانی:
رۆژی یەكشەممە 24ی ئایاری 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم.
|