عوسمان گوڵپی بە شەش مانگ زیندانیکردن سزادرا
2 کاتژمێر پێش ئێستا
479 جار خوێنراوەتەوە
ئەمڕۆ ١٩ی٥ی٢٠٢٦ دادگای کەتنی سێی سلێمانی بڕیاری شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ عوسمان عبدللە گوڵپی دەرکرد، لەسەر سکاڵای ئەیوب نیعمەت ( ئارام قادر) سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانی نیشتمانی کە لە بابەتێکی ڕۆژنامەنوسی ڕەخنەییدا وەک سیاسیەکی دۆڕاو ناوی بردووە.
بە پێی زانیارییەکانی ٧ڕۆژ بڕیارەکەی دادگا بە پێی مادەی دووی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بووە
بڕیاری دادگا بە شەش مانگ زیندانی و ڕاگرتنی سزاکەی بۆ ماوەی سێ ساڵ لە سەر بەکار هێنانی دەستەواژەی ( سیاسیەکی دۆڕاو ) بوو لە بابەتەکەیدا، چونکە دادگا پێی وابوە کە ئەو دەستەواژەیە لە کۆمەڵگەی کوردیدا ناوزڕاندنە
ئەوە لە کاتێکدا دادگای کەتنی سێ لە بەرواری ٢٩ی ٧ی ٢٠٢٥ بڕیاری بێ تاوانی تۆمەتباری دەرکردبوو، بەڵام دادگای پێداچونەوەی سلێمانی بریارەکەی هەڵوەشاندەوە و گەڕاندیەوە بۆ دادگاکە و ئەمڕۆ دادگای کەتنی سێ بڕیاری لەسەر تۆمەتبار دەرکرد
لە کاتێکدا پارێزەرەکەی چەند جارێک داوایکردوە بە یاسای ڕۆژنامەوانی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت بەڵام دوا بڕیار بە پێی مادەی ٢ی خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بڕیار لەسەر کەیسەکەی درا
عوسمان گوڵپی یەکێکە لە مامۆستا و چالاکوانە دیارەکانی شاری سلێمانی و بەردەوام
پاڵپشتی داوا رەواکانی مامۆستایان و هاووڵاتیان بووە.
|