یەکێتیی نیشتمانی دژایەتی خۆی بۆ دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

2   کاتژمێر پێش ئێستا  137 جار خوێنراوەتەوە

بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دژی دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ و دەڵێت هیچ هێزێك مافی ئەوەی نییە داوای دوو ئیدارەیر و نەمانی قەوارەی هەرێمی كوردستان بكات

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "نە یەکێتی و نە پارتی و نە هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە داوای درووستبوونی دوو ئیدارەیی لە کوردستان بکات".

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئاماژەی بەوەکرد، "ئێمە وەک یەکێتیی، نە لەگەڵ دوو ئیدارەیین و  نە لە سیاسەتی یەکێتیشدا قبوڵی ئەوە دەکرێت پرسی دوو ئیدارەیی باس بکرێت".

ئەو بەرپرسە باڵایەی یەکێتیی راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان بەرهەمی قوربانیدان و فیداكاری شەش ملیۆن كەس و هەزاران شەهیدە، بۆیە هیچ هێزێكی سیاسی هەق و مافی ئەوەی نییە داوای ئەوەبكات قەوارەی هەرێمی کوردستان نەمێنێت.

 


   ئەمانەش بخوێنەرەوە