ئەردۆغان: دڵتەنگم بە گیانلەدەستدانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی
2 کاتژمێر پێش ئێستا
163 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆککۆماری تورکیا دڵتەنگیی خۆی بەرامبەر کوژرانی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران راگەیاند و سەرخۆشیی لە خەڵکی ئێران کرد.
لە راگەیێندراوێکدالە تۆری کۆمەڵایەتیی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە دەڵێ:" دڵتەنگم بە گیانلەدەستدانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێرانی دراوسێمان، کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دوێنێدا کۆچی دوایی کرد. داوای رەحمەت لە خوای گەورە بۆ بەڕێز خامنەیی دەخوازم و سەرەخۆشی لە گەلی ئێرانی دۆست دەکەم؛ بە ناوی وڵات و گەلەکەمەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمیان ئاراستە دەکەم".
ئەردۆغان هەروەها لەبارەی دۆخی خەڵکی ئێران وتی:"ئێمە وەک تورکیا، بە پێداگرییەوە بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی گەلی ئێران و تەواوی دۆست و برایانمان لە ناوچەکەدا، بگەنەوە بەو ئارامی و سەقامگیرییەی کە شایستەی ئەوانە، هەروەها بۆ کۆتاییهێنان بەو کەشوهەوای ململانێیەی لە ناوچەکەماندا هەیە و گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی".
ئەمریکا و ئیسرائیل شەممە 28-2-2026 جەنگیان لە دژی ئێران دەستپێکرد و چەندین پێگەی بەرپرسان و کۆگای چەکی ئەو وڵاتەیان بۆردومان کرد.
لەو بۆردومانانەدا ژمارەیەکی زۆر بەرپرسی ئێران کوژران.
بەرەبەیانیی رۆژی یەکشەممە، 01-03-2026 لە تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێرانەوە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەبارەی کوژرانی عەلی خامنەیی خوێندرایەوە.
|