عێراقچی: پێشوازی لەهه‌وڵی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری دەکەین
2 کاتژمێر پێش ئێستا
32 جار خوێنراوەتەوە
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌در ئه‌لبوسه‌عیدی هاوتا عومانییه‌كه‌ی پشتڕاستیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی كراوه‌یه بۆ هه‌ر هه‌وڵێكی جددی كه به‌شداربێت له ڕاگرتنی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی عومان، عه‌باس عێراقچی له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی كه بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان كردویه‌تی، پێزانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ ڕۆڵی بنیاتنه‌ری سوڵتانییه‌تی عومان و هه‌وڵه دیپلۆماسییه به‌رده‌وامه‌كانی به ئامانجی هێوركردنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئێستا و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێڕه‌وی وتوێژ و دانوستان ده‌ربڕیوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندوه كه داوای ئاشتی ده‌كات و ئاماژه‌ی بهوهكردوه، "هێرشی ئیسرائیل-ئه‌مریكی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی دۆخی گرژی و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له ناوچه‌كه‌دا توندتر كردوه"، جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌یی لایه‌نی ئێرانی كرده‌وه، به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌وڵێكی جددی كه به‌شداربێت له وه‌ستاندنی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌قامگیری.
لای خۆیه‌وه به‌در ئه‌لبوسه‌عیدی رایگه‌یاندوه، سوڵتانییه‌تی عومان به‌رده‌وامه له داوای ئاگربه‌ست و گه‌ڕانه‌وه بۆ دیالۆگ و دانوستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ململانێی به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی دیپلۆماسی و به شێوه‌یه‌ك كه داخوازییه ره‌واكانی هه‌مو لایه‌نه‌كان به‌دیبهێنێت، داوای له لایه‌نی ئێرانی كرد دوربكه‌وێته‌وه له هه‌ر شتێك كه ببێته هۆی تێكدان و تێكدانی په‌یوه‌ندییه باشه‌كانی دراوسێی.
|