ترەمپ: 9 کەشتیی جەنگیی ئێرانمان نوقم کردووە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  30 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، هێزەکانیان 9 کەشتیی جەنگیی ئێرانیان تێکشکاندووە و نوقمیان کردوون کە هەندێکیان گەورە و گرنگن. هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە لە هێرشێکی دیکەدا، بارەگای سەرەکیی هێزی دەریایی ئێرانیان تێکشکاندووە.
 
دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ رایگەیاند، "تازە پێیان راگەیاندم کە 9 کەشتیی جەنگیی ئێرانمان تێکشکاندووە و نوقممان کردوون، کە هەندێکیان تا رادەیەک گەورە و گرنگن. ئێمە بەدوای ئەوانی تریشدا دەچین، ئەوانیش بەم زووانە لە بنی دەریادا دەبن".
 
سەبارەت بە هێرشەکانی دیکەشیان، سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا روونی دەکاتەوە: "لە هێرشێکی تری جیاوازدا، تا رادەیەکی زۆر بنکە و بارەگای سەرەکیی هێزی دەریایی ئەوانمان تێکشکاندووە. بێجگە لەوە، هێزی دەریاییان زۆر باشە".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە