لێدوانی تۆم باراک لە بارەی پێكهێنانی حکومەتی عێراق
2 کاتژمێر پێش ئێستا
34 جار خوێنراوەتەوە
تۆم باراک: پێکهێنانی حکومەتێک بۆ عێراق لەسەر بنەمای پێکەوەکارکردن کلیلی سەقامگیریی ناوچەکەیە
تۆم باراك، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا له په‌یامێكدا له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند، پێکهێنانی حکومەتێک لەلایەن عێراقەوە کە درێژە بە ڕێگه‌ی هاوکارییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی و ڕۆژئاوا دەدات، کلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکەیە.
تۆم باراک له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، پێکهێنانی حکومەتێک لەلایەن عێراقەوە کە درێژە بە ڕێگه‌ی هاوکارییەکانی لەگەڵ دراوسێکانی و ڕۆژئاوا دەدات، کلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ناوچەکەیە.
درەنگانی شەوی رابردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، مارکۆ ڕوبیۆ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌نجامداوه و باسیان لە گفتوگۆ بەردەوامەکانی عێراق کردوه بۆ پێکهێنانی حکومەت، جەختیان لەسەر پابەندبونی هاوبەشیان کردەوە بۆ دڵنیابون لەوەی عێراق دەتوانێت بە تەواوی تواناکانی خۆی وەک هێزێک بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدیبهێنێت.
ڕوبیۆ ئاماژه‌ی بهوهكردوه، "حکومەتێک کە لەلایەن ئێرانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت، ناتوانێت بە سەرکەوتویی بەرژەوەندییەکانی عێراق بخاتە پێش كاره‌كانی دیكه و عێراق لە ململانێ ناوچەییەکان دوربخاتەوە، یان هاوبەشی نێوان ئەمریکا و عێراق پێشبخات".
|