دادگای فیدراڵیی تانەی کاندیدانی سەرۆکایەتیی کۆماری یەكلاكردەوە

2   کاتژمێر پێش ئێستا  28 جار خوێنراوەتەوە

دادگای باڵای فیدراڵیی، ئەمڕۆ بە فەرمی تانەی کاندیدە دورخراوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقی یەكلاكردەوە و دورخستنەوەی 24 کاندیدی پەسەند کردوە و  بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی چوار كاندید، كە مەلا بەختیار یەكێك لە دیارترین ئەو كاندیدانەیە كە بە فەرمی دورخراوەتەوە.

دادگای فیدراڵیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە دو دانیشتنی تایبەت بە بەرواری 19 و 20ی ئەم مانگە بەڕێوەچوە، بڕیاری کۆتایی لەسەر 28 تانە دا کە لەلایەن ئەو کاندیدانەوە پێشکەشکرابون کە ناویان لە لیستی پەسەندکراوی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆککۆماردا نەبو.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆی 28 تانە، بڕیاری دورخستنەوەی 24 کاندیدی پەسەند کردوە. هاوکات بڕیاری داوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دورخستنەوەی چوار کاندیدی دیکە و بە شایستەی زانیون بۆ بەشداریکردن لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی دادگاری فیدڕاڵی، ئەو كاندیدانەی كە گەڕاونەتەوە بە كێبڕكێكە بریتین لە خالید سدیق عەزیز، ئازاد مەجید، رافیع عەبدوڵا، سالم حەواس.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە