پێشمەرگە دێرینەكان: دەروازەكان بكەنەوە دەچینە ڕۆژاڤا

2   کاتژمێر پێش ئێستا  43 جار خوێنراوەتەوە

كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان بە توندی سەركۆنەی هێرشەكانی گروپەكانی دیمەشق دەكات بۆ سەر ڕۆژاڤای كوردستان و داوادەكات كوردستانیان لە ناوخۆ و تاراوگە بێنە سەر شەقام. هەروەها كۆمەڵەكە داوا لە عێراق و هەرێمی كوردستاندەكات كە دەروازە سنورییەكان بكەنەوە بۆ ئەوە بچن بۆ پشتیوانی خەڵكی ڕۆژاڤا.

كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، كوردانی ڕۆژاڤا جارێكی دیكە كەوتەبەر هێرشێكی دڕاندانەی سوپای نوێی سوریا، كە هەمان گروپە تیرۆرستیەكانی دوێنین و دەیان كورد جینۆساید بكەین و هاوپەیمانیش ورتەیان لێوەنیایان.

دەشڵێت، وەك كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان بەتوندی سەرۆكۆنەی هێرشەكان دەكەین بەرامبەراد كوردانی ڕۆژاڤا. هەروەها سەركۆنەی بێ هەڵوێستین هاوپەیمانان دەكەین و دواكارین كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگ نەبێن و ئەو كارە ناڕەواییانە دژی ڕۆژاڤا ڕابگرێت.

پێشمەرگە دێرینەكان داوا لە سەرجەم كوردانی ناوخۆ و تاراوگە دەكەن كە بڕژێنە سەر شەقام بە یەك گوتاری یەكگرتو، لە هەمو شوێنێكانە فشار بكەن بۆ ڕاگرتنی هێرشەكان.

هەروەها دەشڵێت، "داواكارین عێراق و هەرێمی كوردستان دەروازە سنورییەكانمان بۆ بكەنەوە، بۆ ئەوە بچین بۆ پشتیوانی خوشك برایانمان لە ڕۆژاڤا".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە