لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبوو لە چەمچەماڵ قوربانی هەیە
1 کاتژمێر پێش ئێستا
8 جار خوێنراوەتەوە
لافاو لە چەندین ناوچەی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان دروستبووە و ژمارەیەک هاووڵاتی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوەو زیانێکی زۆریشی بە ناوچەکەو دانیشتوانی گەیاندووە.
به‌هۆی دروستبونی لافاو لە گه‌ڕه‌كه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ته‌ندروستی قه‌زاكه‌ش، گیانله‌ده‌ستدانی هاوڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن 73 ساڵ و کچیکی دیکەی پشتڕاست کردۆتەوەو ته‌رمی یه‌كێكیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن له قه‌زاكه گواستراوه‌ته‌وه.
هاوکات لە چەندین دیمەنی ڤیدیۆییدا کەلە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە خەڵك و هاووڵاتیانی سنووری چەمچەماڵ بە هۆی لافاوەوە داوای بەهاناوە چوونی بەپەلە و رزگارکردنی ئەو کەسانە دەکەن کە گیریان خواردووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به ٧ڕۆژی راگه‌یاند، له‌ئێستادا رێگای سه‌ره‌كی نێوان سلێمانی- كه‌ركوك به‌هۆی دروستبونی لافاو له تاسڵوجه، بازیان، ته‌كیه، چه‌مچه‌ماڵ، قه‌رهه‌نجیر داخراوه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌هه‌وڵدان بۆ به‌هاناوه‌چونی زیانلێکەوتووان.
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە، بەهۆی بارانی بەلێزمە و دروستبوونی ئاستەنگ، رێگەی سەرەکیی بازیان - سلێمانی بەکارنەهێنن و بە بڕیاری پارێزگاریش، بازگەی تاسڵوجە بەشێوەیەکی کاتی داخرا.
|