شه‌ش تۆن ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستی بەسەردا گیرا

10   کاتژمێر پێش ئێستا  54 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستبەسەرداگرتنی شەش ته‌ن ماددەی هۆشبەری لە ئەنجامی هەماهەنگی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربونەوەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بە دامەزراندنی 33 خاڵی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە کرد.

محەمەد شیاع سودانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بەغدا بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان، ڕایگه‌یاند، "عێراق شەڕێکی توند دژی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان ئەنجام دەدات، ئێمەش پابەندبونی بەکۆمەڵمان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم مەترسییە دوپاتدەکەینەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "شانازی بەو میکانیزم و پلانانە دەکەین کە دامانناوە بۆ بەرەنگاربونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان".

سودانی ڕونیشیكرده‌وه‌، "عێراق دەستی بەسەر شەش تۆن ماددەی هۆشبەردا گرتوه‌ لە ئەنجامی هەماهەنگی نێودەوڵەتی، دوای ئەوەی کارمان کرد بۆ بەرزکردنەوەی هەماهەنگی و هاوکاری و دامەزراندنی 33 خاڵی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتان بۆ بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان".


   ئەمانەش بخوێنەرەوە