مەسرور بارزانی: بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی زیاتری سلێمانی
1 کاتژمێر پێش ئێستا
6 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی یادی 241 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی دەکات و دەڵێت: "بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و دڵنیایی دەدەین لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان."
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 241 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و هیوای "پێشکەوتن و گەشەسەندن"ـی بۆ شارەکە خواست.
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەی دا دەڵێت: "گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم."
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لە ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەکەم و هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتری بۆ دەخوازم.
سلێمانی وەکوو شارێکی گرنگ و ناوەندێکی دیاریی ڕۆشنبیریی و ئەدەبی و خاوەن مێژوویەکی پر لە سەروەریی لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستاندا ، شایستەی خزمەتگوزاریی زیاترە و دڵنیایی دەدەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان،بەردەوام دەبێت لە باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی زیاتری دانیشتووانی سلێمانی و گشت شار و ناوچەکانی کوردستان.
|