نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی مایەی شانازیی گەلی کوردستانە

1     کاتژمێر پێش ئێستا  18 جار خوێنراوەتەوە

نێچیرڤان بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی 241 ساڵەی شاری سلێمانی دەڵێت، "سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه‌. هه‌ميشه‌ كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه‌."

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 241 ساڵەی بنیادنانی شاری سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە هاونیشتمانییانی شارەکە کرد.
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
 
له‌ يادى 241 ساڵه‌ى بنياتنانيدا، به‌ گه‌رمى پيرۆزبايى له‌ شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبيرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، ده‌كه‌م. 
 
سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه‌. هه‌ميشه‌ كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه‌. هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.


   ئەمانەش بخوێنەرەوە