بافڵ تاڵەبانی: خزمەتکردنی سلێمانی بە کاری لەپێشینەمان دەمێنێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
27 جار خوێنراوەتەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یادى 241 ساڵەى بونیادنانى شارى سلێمانى پەیامێک بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: ئێمە بە شوێن باوک و باپیرانماندا هەنگاو دەنێین و بەردەوام لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی دەبین و وەفادارین بەرامبەریان.
دەقى پەیامەکەى بافڵ تاڵەبانی:
سڵاو سلێمانی، شاری ھەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیری .
ئەمڕۆ بە دڵخۆشی و خۆشەویستیی زۆرمانەوە بۆ سلێمانی یادی 241 ساڵەی بوونیادنانی شاری شاران دەکەینەوە.
ئەمڕۆ یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیوەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگەری بووە.
ئێمە بە شوێن باوک و باپیرانماندا هەنگاو دەنێین و بەردەوام لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزی سلێمانی دەبین و وەفادارین بەرامبەریان.
وەک هەمیشە خزمەتکردنی سلێمانی بە کاری لەپێشینەمان دەمێنێتەوە و لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەمان پێکەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەکی گەشتر دەنێین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
|