عه‌لی حسێن: ده‌مانه‌وێت هه‌مو پۆسته‌كانی به‌غدا بۆ كورد بێت
2 کاتژمێر پێش ئێستا
21 جار خوێنراوەتەوە
عه‌لی حسێن ڕایگه‌یاند، ئامانجیان ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كورسی په‌رله‌مانی عێراقیان بردوه‌ته‌وه پێكه‌وه كار بۆ مافه‌كانی كورد بكه‌ن، ده‌شڵێت، "ئێمه وه‌ك هه‌ندێك لایه‌ن نین، ده‌مانه‌وێت هه‌مو پۆسته‌كانی به‌غدا بۆ كورد بێت"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و لایه‌نه بهێنێت.
عه‌لی حسێن ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا پێگه‌ی كورد به گشتی و پارتی به‌هێزبوه و پێویسته وابكه‌ین له‌ناوخۆدا هاوپه‌یمانی ببه‌ستین و چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بكه‌ین كه له ڕابردودا هه‌بون، پێویسته هه‌مو لایه‌نه‌كانیش لێره به‌دواوه كار بۆ خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌نگی پوچه‌ڵ بۆ پارتی جێگه‌ی پرسیاره و ته‌نها له پارێزگای سلێمانی زیاتر له 100 هه‌زار ده‌نگی پوچه‌ڵ هه‌یه و ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌رپرسانی پارێزگاكه بپرسن بۆچی خه‌ڵك دهنگهكیان پوچهڵكردوه، هه‌روه‌ها 400 هه‌زار كه‌س ده‌نگیان نه‌داوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، پارتی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا توانیویه‌تی، زیاتر له ملیۆنێك و 80 هه‌زار ده‌نگ له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت.
كاتژمێر 7:00ی به‌یانی دوێنێ سێشه‌ممه ده‌نگدانی گشتی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد، كە تێدا 31 هاوپەیمانی، 38 حزب و 79 تاكەكەس بەشداری هەڵبژاردنیان كرد و زیاتر لە حەوت هەزار كاندید كێبڕكێی بەدەستهێنانی 329 كورسی دەكەن. هەروەها لە هەولێرش 108 كاندید ڕكاربەری لە سەر 15 كورسی پارێزگاكە دەكەن.
|