مەسعود بارزانی: هیوادارم هەڵبژاردن عێراق بخاتە سەر رێچکەی دروستی خۆی

2   کاتژمێر پێش ئێستا  41 جار خوێنراوەتەوە

مەسعود بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی "سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق" بڵاوکردەوە و هیوای خواستووە، ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەکانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بکەوێتە سەر "رێچکەی دروستی خۆی."
 
لە پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی دەڵێت، بەبۆنەی "سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق" پیرۆزبایی لە خەڵکی هەرێمی كوردستان و هەموو عێراق دەکات. 
 
دەقی پەیامی مەسعود بارزانی:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
بەبۆنەی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و هەموو عێراق دەكەم، هەروەها پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چینوتوێژەكانی كوردستان دەكەم.
 
لێرەدا بەپێویستی دەزانم سوپاسی سەرکردایەتی و ئەندامان و کادران و جەماوەری پارتی و هەروەها دامودەزگە ئەمنییەكان و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان بكەم، كە بە ماندووبوون و شەونخونیان كەشێكی ئارام و هێمنیان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕەخساند. هیوادارم ئەو هەڵبژاردنە و ئەنجامەكانی ببێتە هۆی ئەوەی عێراق بكەوێتە سەر ڕێچكەی دروستی خۆی.
 
مسعود بارزانی
12ـی تشرینی دووەمی 2025


   ئەمانەش بخوێنەرەوە