عه‌لی باپیر: نه دۆستی موتڵەقمان هه‌یه نه دوژمنی موتڵه‌ق
14 کاتژمێر پێش ئێستا
317 جار خوێنراوەتەوە
عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له وتارێكدا له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چونی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئێمه له ته‌رازوی كه‌سدا نین، دۆستمان ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر حه‌ق بێت و ڕاست و دادگه‌ربێت و ده‌شڵێت، "له ڕابردودا نسكۆی زۆرمان هاتوه‌ته به‌رده‌م به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵمان نه‌داوه و نه‌پساوین".
عه‌لی باپیر له وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، "كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له هه‌مو لایه‌نێكی تر یه‌كڕیز و تۆكمه‌تر بوه و كۆنگره‌ش ده‌كه‌ین به وێستگه‌یه‌ك بۆ به‌خۆداچونه‌وه و به‌رده‌وامیدان، به‌پشتیوانیی خودا ئه‌م كۆنگره‌یه به نه‌فه‌سێكی هێمنانه و گه‌شبینانه ده‌به‌ستین".
عه‌لی باپیر باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ئێمه به‌سه‌ریدا ده‌ڕۆین ڕێی موسڵمانێتی و به‌ندایه‌تیكردنه بۆ خودا، شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤ ژیانی دونیای به به‌ندایه‌تیكردن بۆ خودا به‌سه‌ر ببات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، له ڕابردودا نسكۆی زۆرمان هاتوه‌ته به‌رده‌م به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵمان نه‌داوه و نه‌پساوین، نه دۆستی موتڵه‌قمان هه‌یه، نه دوژمنی موتڵه‌ق
ده‌شڵێت، "هه‌رێمی كوردستان خێر و بێری كه‌م نییه به‌ڵام به ئه‌مانه‌ته‌وه به‌ڕێوه ناچێت، چۆن ده‌بێت سێ مانگ خه‌ڵك موچه نه‌بێ، ئه‌م خێروبێره بۆ كێ ده‌چێت، ئه‌گه‌ر به‌رپرسانیش هه‌ر عوزرێكیان هه‌یه ده‌بێت ڕونیبكه‌نه‌وه ئه‌گه‌رنا نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ره"
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێكین به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی حه‌قی پێیه، نه دۆستی موتڵەقمان هه‌یه نه دوژمنی موتڵه‌ق، دۆستمان ئه‌و كه‌سه‌یه له‌سه‌ر حه‌قه، دوژمنیشمان خراپه‌یه، كفره، زوڵمه لادانه له شه‌ریعه‌ت".
ئه‌وه‌شی وت، "له هه‌شت بۆ نۆ كورسی، سێ كورسیتان بۆ داناین با ئه‌و حه‌رامه له ئه‌ستۆی ئه‌وان بێت، شانازی به بایكۆتكردنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و جورئه‌تی گه‌وره‌مان دایه به‌ر خۆمان ئه‌گه‌رچی خه‌ڵكێك ڕه‌خنه‌ی لێگرتین، سه‌ره‌نجام قسه‌كه‌ی ئێمه ڕاست ده‌رچو، هیواداریشم له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌و ته‌زویر و فرت و فێڵه نه‌بینین، بڕیارمان داوه به‌شداربین".
|