"هەوڵێك هەیە بۆ گەڕاندنەوەی م.فاتیح شارستێنی بۆ وتاردان"
14 کاتژمێر پێش ئێستا
330 جار خوێنراوەتەوە
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، هەوڵێك هەیە بۆ گەڕاندنەوەی مامۆستا فاتیح شارستێنی بۆسەر مینبەر و چارەسەركردنی كێشەكەی.
عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند، مامۆستا فاتیح شارستێنی لە مزگەوتی عومەر حەمەعەلی لە پیرەمەگروون میلاك بووە، داواكارییەكی پێشكێش كردووە بگوازرێتەوە بۆ مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی، بەڵام داواكارییەكەی لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە رەتكراوەتەوە.
بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین، میلاكەكەی مامۆستا فاتیح بگوازینەوە بۆسەر مزگەوتێكی دیكەی شاری سلێمانی."
مامۆستا فاتیح شارستێنی پێشتر لە شارۆچكەی پیرەمەگروون وتاربێژ بووە، دواتر بۆ ماوەیەك چووەتە شاری هەولێر و لەكاتی گەڕانەوەی بۆ سلێمانی لە چەند مانگی رابردوودا لە مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی گوتاربێژ بووە؛ هەفتەی رابردوو روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، چیدی لەو مزگەوتەوە گوتار پێشکێش ناكات و لە ماڵی خۆیەوە گوتارەكانی تۆمار و بڵاودەكاتەوە.
|