رەوتی هەڵویست ئامادەیی خۆی بۆ هاوپەیمانی ڕادەگەیەنێت
11 کاتژمێر پێش ئێستا
132 جار خوێنراوەتەوە
دوای ئەوەی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رەوتی هەڵویست کشانەوەی خۆی لە هاوپەیمانێتیی لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن راگەیاند د. رێبوار کەریم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتی هەڵویست بە ٧ رۆژی راگەیاند ئێمە ئامادەین لەگەڵ لایەنە ناڕازییەکان بە تایبەت کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی و کەسایەتییە سەربەخۆکانی وەک د. یوسف محەمەد و هاوڕێکانی لەبارەی هاوپەیمانێتێکی درێژ گفتوگۆ بکەین.
د. رێبوار كەریم، وتیشی وەک ڕەوتی هەڵوێست هەمیشە لە بەرەی خەڵک و لەگەڵ خەڵکدا دەبین و بناغەی پرۆژەکەشمان بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستانەو لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێک دەدەین.
ئاماژەی بەوەشکرد خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی خۆمانین و ڕێگا نادەین و ناهێڵین هیچ کەس و گروپ و لایەنێك ئێمەو ڕەوتەکەمان بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەکار بهێنێت.
بەپێی زانیارییەکانی ٧ڕۆژ رەوتی هەڵوێست لەگەڵ ئەوەی ئامادەی گفتوگۆن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی بەڵام رەتی دەکەنەوە بچنە ناو بەرەیەکەوە کە نەوەی نوێی تێیدا بێت.
بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکرێت و لایەنەکای دەرەوەی پارتی هەوڵی پێکهێنانی هاوپەیمانی دەدەن بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بگەنە رێککەوتن و تەنانەت گفتوگۆکانیشیان بۆ ئەو مەبەستە بە لاوازی بەڕێوەدەچێت.
|