ئەکتەرێکی تورکیا بەهۆی ئەوەی رۆڵی شەڕڤانی بینیوە، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا
2025-02-07
67 جار خوێنراوەتەوە
خانمە ئەکتەر مەلیسا سۆزەن بەهۆی ئەوەی ساڵی 2016 لە درامایەکدا رۆڵی شەڕڤانی بینیوە، لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.
مەلیسا سۆزەن، رۆژی دووشەممە 3-2-2025 بەتۆمەتی 'پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی' لەلایەن داواکاری گشتیی ئیستەنبووڵەوە گوتەی لێوەرگیرا.
سۆزەن لە درامایەکی فەرەنسیدا بەشداریی کردووە و رۆڵی شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)ـی بینیوە.
دوای ئەوەی لە دەرەوەی وڵاتەوە گەڕایەوە تورکیا، مەلیسا سۆزەن ناچارکرا روونکردنەوە بە ئاسایش بدات، چونکە بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی شەڕڤانان، بە 'پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراوی تیرۆریستی' تۆمەتبارکرابوو.
ئەو درامایە، کە زیاتر باسی رووبەڕووبوونەوەی شەڕڤانان و داعش دەکات، لە یەکێک لە پڕبینەرترین کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن دا پەخشکرا.
دراماکە هەروەها ئەو کاتانە دەگێڕێتەوە کە داعش لەلایەن شەڕڤانانەوە تێکشکێندرا.
|