ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی 16ـی چامپیۆنزلیگ
2025-02-21
198 جار خوێنراوەتەوە
تیروپشکی قۆناغی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا راکێشرا و ئاراستەی یانەکان بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتووش یەکلابووەوە، لەم قۆناخەی پاڵەوانێتییەکەدا یاریی بەهێز و سەرنجڕاکێش دەبینرێن و لە یاریی لووتکەی رکابەرییەکەدا هەردوو یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ و خاوەنی زۆرترین نازناوی پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی هاونیشتمانی دەبێتەوە و دێربیی مەدرید دەبیننەوە.
براوەی یارییەکە لە قۆناغی داهاتوودا بەرامبەر براوەی یاریی نێوان هەردوو یانەی ئارسیناڵ و ئایندهۆڤن یاری دەکات.
یارییەکی دیکەی بەهێزی ئەم قۆناغەی پاڵەوانێتییەکە لەنێوان هەردوو یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەبێت و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەرامبەر یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی یاری دەکات.
ئەنجامی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ
|